پوتین: ئەمەریکا هەوڵدەدات رووسیا پەلکێشی جەنگ بکات
"ئەمەریکا دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر رووسیا بسەپێنێت"
K24 - هەولێر:
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵ دەدات وڵاتەکەی پەلکێش بکاتە جەنگەوە, گووتیشی ئەمەریکا رووبەڕوونەوەکان بەکاردەهێنێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا.
پوتین دەڵێت، ئامانجی ئەمریکا ئەوەبوو ململانێ و رووبەڕووبوونەوەکان بەکاربێنێت وەک پاساوێک بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا.
سەرۆکی رووسیا باسی لەوەش کرد کە حکومەتەکەی نیگەرانن لە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەوروپادا و ئەمەریکاش ئەم نیگەرانیانەی فەرامۆش کردووە.
ئەمەریکا و ناتۆ رووسیا بە پلاندانان بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن، رووسیا زیاتر لە جارێک ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە.
- ئەمەریکا و هاوکاریەکانی بۆ ئۆکرانیا
جۆن كیربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوانیوه‌ڕۆی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) ئاشكرای كرد كه ئه‌مه‌ریكا 8500 سه‌ربازی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی ناتۆ-دا جێگیری بكات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا گوتی: "ئەمەریکا پابەندە بە رێگریکردن لە دروستبوونی پێکدادانێك کە لە قازانجی کەسدا نییە".
ئۆلێکسی ریزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمجارە فڕۆکەی چوارەم 81 تۆن تەقەمەنی جۆراوجۆری گەیاندە ئۆکرانیا.
پێشتریش، ئەمەریکا 79 تۆن چەک و تەقەمەنی گەیاندە ئۆکرانیا، کە 300 مووشەکی جۆری "جاڤلین"ـی تێدا بووە.
میدیاکان ئاماژە بەوە دەدەن کە حکومەتی ئۆکرانیا چاوەڕێی 45 فڕۆکەی ئەمەریکی دەکەن، کە هاوکاری سەربازیان پێیە و لەو ژمارەیە تا ئێستا چواریان گەیشتوونەتە کییڤ.
- هێزەکانی ناتۆ لە ئەرورپای خۆرهەڵات
له‌گه‌ڵ په‌لكێشكردنی زیاتری سوپای رووسیا بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، ناتۆ رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات كردووه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌رگریكردن له هاوپه‌یمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دانیمارك كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ده‌ریای به‌لتیك و 4 فرۆكه‌ی ئێف 16شی ره‌وانه‌ی لیتوانیا كردووه.
لەرێکەوتی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) حکومەتی فه‌ره‌نساش ئاماده‌یی ده‌ربڕی، كه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری ناتۆ ره‌وانه‌ی رۆمانیا بكات، ئیسپانیاش 4 فڕۆكه‌ی ئێف 16ی نارده بولگاریا.
سەرچاوە: BBC
H.H