تەرمی گەنجێك لە نزیك قەڵای شێروانە دۆزرایەوە
پۆلیسی گەرمیان: به به‌رد و بلۆك كوژراوه

K24 - هه‌ولێر:
مقدەمی مافپەروەر "عه‌لی جەمال قدووری"، به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد، تەرمی گەنجێك لە نزیك قەڵای شێروانەی کەلار دۆزرایەوە، کە بە بلۆك و بەرد کوژراوە.
به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان روونیكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەمە (2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە نزیک قەڵای شێروانە له كه‌لار، تەرمی گەنجێك بە ناوی (ع -م -غ) لەدایکبووی 2000، كه دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلاره، دۆزرایەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ئه‌مڕۆ به‌یانی بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە بە بلۆک و بەرد لێیدراوه. كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن ماتۆرسكیلێكی پێبووه و له دوێنێ ئێواره‌وه له ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
عه‌لی جەمال راشیگه‌یاند، ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادیی قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.