پشكنینی DNAی بۆ قوربانیانی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی ده‌ریای ئیجه ده‌كرێت
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌سینایه و چاودێری رێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، به‌یانی ئه‌مڕۆ (3ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، بۆ پشكنینی DNAی بۆ قوربانیانی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی ده‌ریای ئیجه، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێشتر نموونه‌ی خوێنی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، ئه‌و شانده‌ی ئه‌مڕۆش گه‌یشته یۆنان به‌راوردی نێوان سامپڵی خوێن و قوربانییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێن.
شانده‌كه پێكهاتووه له سامی جه‌لال، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌لیم پاشا، راوێژكاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گه‌یشتنیشیان بۆ ئه‌سینا، رێكاره‌كانی ناردنه‌وه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به‌ناوی رێوار گرتووه‌ته‌به‌ر، كه دوای گیان له‌ده‌ستدانی دایك و باوك و خوشك و براكان، به ته‌نیا له یۆنان ماوه‌ته‌وه.