ئه‌ردۆغان: پێویستی غازی خۆمان له عێراقه‌وه دابین ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا بۆ داهاتوو پشت به غازی عێراق ده‌به‌ستێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندووه، توركیا پێویستی غازی خۆی له عێراقه‌وه دابین ده‌كات.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "دەکرێت لە عێراقەوە غازی سروشتی هاوردەی تورکیا بکرێت. ئەگەر ئەمەش رووبدات ئەوا بەشێوەیەکی جیاواز دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئێمە کێشەی غازی سروشتیمان نییە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە ماوەی رابردوودا هەندێک کەس بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، کە 'غازی سروشتی لە تەواوبووندایە'. بەهیچ شێوەیەک شتی وا لە ئارادا نییە و غازی سروشتی تەواو نابێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ