بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په ده‌ستگیركرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له كوشتنی گه‌نجێك له گوندێكی سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په ده‌ستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونیكرده‌وه، دوای رووداوی هاووڵاتی (ئەحمەد لەتیف سلێمان) دوێنێ شەو (3ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە ناو ماڵەکەی لەگوندێکی سنوری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ئەرکی خۆیان ئه‌نجام دا.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت، بە ناوی (س. ی. ق)، دواتر تۆمەتباره‌كه ئەمشەو خۆی رادەستی هێزەکانمان کرد و دەدرێتە دادگا و تۆمه‌تبار سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
شه‌وی رابردوو، له گوندی قوچه بڵباس، كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر – قوشته‌په، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، ئه‌حمه‌د له‌تیف-ی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌یان كوشت. عه‌بدولسه‌مه‌د له‌تیف، برای قوربانییه‌كه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، براكه‌ی شه‌وی رابردوو كاتژمێر (10:00)ی شه‌و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رووداوه‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، كچێك بخوازێت، ئه‌حمه‌دی برای به‌رچاوی باوكییه‌وه كوژرا.