كاتی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا دیاریكرا
"واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكرانیا به چڕی له هه‌وڵدان به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی رووسیا بده‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ره‌نگه هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا رووبدات.
جیك سۆلفیان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و رووسیاش له ده‌ریای ره‌ش به‌رده‌وامن و مۆسكۆ ئاماده‌یه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا هێرش بكاته سه‌ر كیڤ.
سۆلفیان راشیگه‌یاند، رووسیا توانا سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا ئاماده كردووه. ده‌شڵێت: "واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكرانیا به چڕی له هه‌وڵدان به خێرایی به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی رووسیا بده‌نه‌وه".
سۆلفیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به سه‌ركردایه‌تی ناتۆ له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ئه‌دریاتیكی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، خه‌ریكن له‌باره‌ی ناردنی هێزی زیاتر بۆ لیتوانیا ئاماده‌كاری بكه‌ن.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا پێان وایه رووسیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا.
مۆسكۆ 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به هه‌زاران سه‌ربازی ناردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵبگیرسێت 50 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و 25 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی و 10 هه‌زار سه‌ربازی رووسی، بكوژرێن.
جیا له‌وه‌ش پێشبینی ده‌كرێت 5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا ببن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین كرده‌ی سه‌ربازی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1945.