پێنج باشترین فیلمی 2021
دوور لە ترێند و فیلمەکانی دیزنی و ئەستێرە سینەماییە باوەکان
K24 - هەولێر:
لەگەڵ ئەو هەموو خزمەتگوزاری پەخشی ڤیدیۆ و فیلم و وێنە کە خراونەتە بەردەستمان، تەماشاکردنی هەر شتێک بمانەوێت تەنها یەك کلیکی دەوێت، بۆیە فیلم و بەرهەمە ترێندەکان زوو دەگاتە دەستی هەمووان دواتر و قسە و باسی لێوە دەکەن.
وێبسایتی "sasapost" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند فیلمێك داوە کە بە لیستێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵی 2021 دادەنرێن، فیلمەکان ریکلامێکی کەمتریان بۆ کراوە بەراورد بە فیلمەکانی دیزنی و فیلمە ئەکشنەکانی دی سی و مارڤڵ بۆیە کەمتر قسە و باسیان لەبارەوە دەکرێن و بینەرێکی تایبەتی خۆیان هەیە.
فیلمەکان:
1. فیلمی «Pig» دەربارەی راوچییەکە کە بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ ژیانی کێوی، لە دەرەوەی تەکنەلۆجیا، دوور لەو ژاوە ژاوەی تەکنەلۆجیا لە شارەکاندا دروستی کردووە.
2. فیلمی «Bergman Island» باس لە ژیانی دەرهێنەری بەناوبانگ "ئینگمار بێرگمان" دەکات، دەرهێنەر و هاوسەرەکەی هەردوو پێکەوە گەشت دەکەن بۆ دوورگەی فارۆ کە تێیدا دەژین و زۆربەی کارەکانی لەوێ نوسیوە.
3. فیلمی «The Truffle Hunters» لە وێبسایتی "IMDb"هونەری لە 10 خاڵ 7.3ـی هێناوە و لە وێبسایتی "rotten tomatoes" دەنگی لە سەدا 97ـی تەماشاکەرانی بەدەستهێناوە، باس لە ژیانی پیاوە ئیتاڵیە بە تەمەنەکان و سەگەکانیان دەکات، سووچێکی دیکەی ژیان پیشانی هەوادارانی فیلم دەدات کە هەمووان بە خەیاڵیاندا نەهاتووە.
4. فیلمی «The French Dispatch»، فیلمەکە لە نێوان ژانراکانی کۆمیدیا، دراما، فەلسەفە، میوزیک و مێژوو دایە و باس لە رۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی دەکات کە لە فەرنسا نیشتەجێیە و هەوڵی دامەزراندنی رۆژانەمەیەک دەدات و دەیەوێت بیر و باوەڕ و ئەجێنداکانی خۆی تێدا بڵاوبکاتەوە.
5. فیلمی «Procession»، لە پلاتفۆرمی نێتفلیکس بۆ تەماشاکردن بەردەستە و چیرۆکی شەش پیاو دەگێڕێتەوە کە لە کەنیسەیەکی کاسۆلیکیدا دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.
H.H
