مایكرۆسۆفت ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كڕێت
26 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی، هه‌وڵی كڕینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (لینكیدئین) ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی 26 ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كۆمپانیاكه‌یان بڕی 26.2 ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ كڕینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (لینكید ئین) كه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ته به كار، ساڵی رابردوو بڕی 3 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه و ئه‌مساڵی به بڕی 35% داهاته‌كانی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش 433 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه له‌لایه‌ن بیڵ گه‌یتس-ه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری پێده‌كرێت و خاوه‌ن به‌ناوبانگترین سیسته‌می كارپێكه‌ری كۆمپیوته‌ره، كه به ویندۆز ناسراوه.