كه‌سێك 100 ملیۆن دیناری هاووڵاتیان ده‌بات
"بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه"

K24 دهۆک:
پۆلیسێك له شارۆچكه‌ی شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بڕی 100 ملیۆن دیناری خه‌ڵك ده‌بات و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت.
هاووڵاتییه‌ك له ناحییه‌ی شیلادزێ كه نەیویست ناوه‌كه‌ی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەسێک به جلوبەرگی پۆلیسه‌وه خۆی وه‌ك كارمه‌ندی دەزگای ئەمنی ناساندووە، داوای لە خەڵکی بێ‌کاری شێلادزێ کردووە خۆیان بۆ دامه‌زراندن نانووس بكه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه داوای لە هاووڵاتیان کردووە ئه‌گه‌ر پارچە زەوییان هەیە و تاپۆ نەکراوه، ناوەکانیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی زەوییەکانیان تاپۆ بكات، بۆ ئه‌مه زیاتر له 300 کەس بە دەم بانگەوازەکەی دەچن و خویان ناونووس دەکەن و لە بەرامبەر دامەزراندن و تاپۆکردنی پارچە زەویەکانیان پارەیان داوه.
بە پێی بەدواداچوونێکی کوردستان24، لەلایەن پۆلیسەکەوە خەڵکێکی زۆری ناوچەکە هەڵخەڵەتێنراون و نزیکەی 100 ملیۆن دیناری بردووە.
رزگار سارکی، بەڕێوه‌بەری ناحیەی شێلادزێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوانیش بیستوویانە کەسێک پارەی هاووڵاتیانی خواردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیه‌ك كه راستی ئەم بابەتە بیسەلمێنێت به‌رده‌ست نییه، هیچ کەسێکیش سکاڵای یاسایی تۆمار نەکردووە.
کوردستان24 پەیوەندی بە پۆلیسی دهۆکەوە کرد، هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه ئاشکرای ده‌كات، پۆلیسەکە سەر بە بەڕێوبەراتی پۆلیسی ئامێدییه، هەرچەندە تا ئێستا بزرە و کەس نازانێت لە کوێیە، بەڵام تا ئەم کاتەش هیچ هاووڵاتییه‌ك سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمار نەكردووه.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک روونیكرده‌وه، هەرچەند باس دەکرێت کە پۆلیسەکە نزیکەی 100 ملیۆن دیناری هاووڵاتیان بردبێت، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی سەرەتایی، پارەکە بەم رێژەیە نییە.