مامۆستایه‌ك قوتابییه‌كی زانكۆ ڕووت ده‌كاته‌وه
هیچ یاسایه‌ك بۆ داكه‌ندنی جل و به‌رگ نییه له‌ناو هۆڵی ئه‌زموونه‌كان دا
K24 – هه‌ولێر:
له‌م ڤیدیۆیه‌دا قوتابییه‌كی زانكۆ ده‌رده‌كه‌وێت،كه‌پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له هۆڵی ئه‌زموونه‌كان ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی ئه‌زموونه‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت.
له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی (فیناڵ) له زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی، مامۆستایه‌ك جل له‌به‌ری قوتابییه‌ك داده‌كه‌نێ به گومانی ئه‌وه‌ی ساخته‌ی كردووه و كۆپییه‌ی له جله‌كانیدا شاردووه‌ته‌وه.
قوتابییه‌كه ناچاركراوه جله‌كانی دابكه‌نێ،به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه هیچ شتێكی پێنه‌بووه و یه‌كێك بووه له‌و قوتابیانه‌ی كه پێشتر له‌وانه‌كانیدا باش بووه.
ئه‌م حاڵه‌ته قوتابییه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و ئه‌و داواكاری و ڕه‌فتاره‌ی مامۆستاكه‌ی وه‌ك سوكایه‌تی به كه‌سایه‌تی خۆی داناوه.
ئه‌م ره‌فتاره له‌كاتێكدایه له هیچ یاسایه‌كدا ئاماژه به ڕووتكردنه‌وه‌ی قوتابی نه‌دراوه له‌ناو هۆڵی خوێندن و ئه‌زموونه‌كاندا.