به وێنه.. هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته مردووه‌كه‌یدا كرد
كه‌سوكاری كوڕه‌كه رازی نه‌بوون به‌ڵام كچه‌كه پێداگری كرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، رووداوی سه‌یر و ده‌گمه‌ن رووده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌وانه هاوسه‌رگیری نێوان كچ و كوڕێكی تایله‌ندییه، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نامۆ نییه، به‌ڵام شێوازه نامۆكه‌ی، سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ئه‌وه‌ی سه‌یر و ده‌گمه‌نه، له پرۆسه‌كه‌دا، زاواكه مردووه و ته‌نیا كچه‌كه زیندووه.
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، به‌ر له گیان له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه، به‌ڵێنیان به‌یه‌ك داوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، به‌ڵام مردنی كوڕه‌كه كه ناوی "ڤیات"ه، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، پلانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "نان" كه كچه‌كه‌یه، سوور بووه له‌سه‌ر به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی و به مردوویی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كفن و به‌خاكسپاردنی زاواكه، هه‌رچه‌نده كه‌سوكاری زاوا رێگرییان له كچه‌كه كرد، به‌ڵام ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی كرد و جلی بووكێنی پۆشی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ زاوای مردوودا گرت و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی جیهاندا بڵاویكردنه‌وه.
.jpg)
.jpg)