دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێن
100 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له دوو پارێزگای هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌با به نیازه دوو پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستنی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا كردووه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی 100 مێگاوات كاره‌با له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک، لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژوو كرد، کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژوو کردنی گرێبەستەکان، داوا لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو پرۆژه‌یه 50 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لەرووی تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابوورییانە و ژینگەپارێزن.