سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەکات
وەزیری رۆشنبیری، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ ھەینی 11ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11/2/2022، (غەریبە عەزیز بارام) دایکی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.