بەخێوكردنی باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەكان خواستی زۆری له‌سه‌ره
"به‌خێوكردنی باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەكان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بووه‌ته خولیا"
K24 - سلێمانی:
خولیای بەخێوكردنی باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەكان خواستی زۆری له‌سه‌ره، زۆرێك لەو باڵندە و ئاژەڵانەش زوو هۆگری مرۆڤ دەبن و هەندێكیشیان دەتوانرێت فێری قسەكردن بكرین، بەخێوكردنی پشیلەش ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان لەچاو ئاژەڵە ماڵییەكانی دیكە خواستی زیاتری لەسەرە.
تیشكۆ عەبدوڵا، فرۆشیاری باڵنده‌یه و خۆشەویستی بۆ باڵندەكان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەمەش وایلێكردووە منداڵەكانیشی هۆگری باڵندەكان بكات، زیاتر لە 10 ساڵە لە بازاڕی باڵندە فرۆشەكان باڵندەی جۆراوجۆر بەخێودەكات و دەیانفرۆشێت، هەر باڵندەیەكی دووكانەكەشی دەنگێكی تایبەت دەردەكات.
بەخێوكردنی پشیلەش ماوەی چەند ساڵێكە خواستی زیاتری هاووڵاتیانی لەسەرە، زۆرێك لەو پشیلانەی دەفرۆشرێت لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەكراون، ئەم جۆرانەی لەم دووكانە هەن پشیلەی خۆماڵین، بەهۆی رەنگی توكەكانیان خواستی زیاتریان لەسەرە.
سۆران سدیق، فرۆشیاری ئاژەڵی ماڵی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا خه‌ڵێكی زۆر ده‌یانه‌وێت پشیله به‌خێوبكه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت سه‌گیان هه‌بێت، ئه‌مه خۆشییه‌كیان پێده‌به‌خشێت و حه‌زده‌كه‌ن له ماڵه‌وه هه‌یانبێت، پشیله‌ش خۆی لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست ده‌كات،
زۆرێك لەوانەی لەناو بازاڕی باڵندەفرۆشەكانی شاری سلێمانی كاردەكەن، پیشەكەیان وەك ئارەزوویەكی تایبەت بۆ جیهانی باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەكان سەیردەكەن، بازاڕەكە چەندین باڵندەی رەنگاوڕەنگ و جیاوازی تێدایە، لەگەڵیشیدا چەندین یاری و كەرەستەی تایبەت بە باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەكان لەبازاڕەكە دەست دەكەوێت.