په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بایدن و پوتن دۆخی سه‌ر سنووری ئۆكرانیای ئاڵۆزتر كرد
ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌هێزتر ده‌بن.. ئه‌مه‌ریكا: هۆشداریمان داوه‌ته پوتن.. رووسیا: به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تووشی هێستریا بوون
K24- هه‌ولێر:
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی نێوان جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا و ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ چوونه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر.
دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، یۆری ئۆشاكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی هێستریای به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه گه‌یشتووه‌ته لووتكه، به‌توندی ئیدانه ده‌كات.
گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان پوتن و بایدن بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و گفتوگۆكان له كه‌شێكی زۆر هێستریایی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌موو لایه‌ك ئه‌مه ده‌زانێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر هه‌ر دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان پوتن و بایدن، كۆشكی سپیش رایگه‌یاند، "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوه‌ته "ڤلادیمێر پوتن"، سه‌رۆكی رووسیا، له باره‌ی مه‌ترسی هێرشی سه‌ربازی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی نێوان "پوتن" و "بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به "پوتن"ی وتووه: "هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تێچووییه‌كی گه‌وره و كاردانه‌وه‌ی خێرا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له "پوتن" و "بایدن" له رێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ره‌وشی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.
رووسیا مه‌رجی هه‌یه و داوا ده‌كات، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له ئۆكرانیا بكشێته‌وه و كۆتایی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ناتۆ له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بهێنرێت.
ماوه‌ی دوو رۆژه نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆرئاوایی هۆشداریان پێدراوه و ئۆكرانیا به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له ئۆكرانیا هێنا، كه وه‌ك راهێنه‌ر هاوكاری سوپای ئۆكرانیایان ده‌كرد و له‌وڵاته‌كه چوونه ده‌ره‌وه.
H.B