بە وێنە.. پەردە لەسەر پەیکەری جیهاد دڵپاک لادرا

جهیاد دڵپاک رۆڵی گرنگی هەبوو لە بواری سینەما و شانۆ

رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب
رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

K24 - سلێمانی

لەرێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسوکار و هاورێیانی، رۆژی 12/2/2022، لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی دیاری بواری سینەما و شانۆ، جیهاد دڵپاک لادرا.

پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک
پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

جیهاد زۆراب ئەحمەد، ناسراو بە "جیهاد دڵپاک" یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، رۆڵی گرنگی هەبوو لە بواری سینەما و شانۆ، بەشداری لە چەندین شانۆگەری و دراما کردووە.

رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک
رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک

جیهاد دڵپاک لە ساڵی 1948 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی کەرکووک بوو، ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە.

رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک
رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک
جیهاد دڵپاک لەکاتی نەخۆشکەتنی
جیهاد دڵپاک لەکاتی نەخۆشکەتنی
دوای ململانێی زۆر لەگەڵ نەخۆشی جیهاد دڵپاک لە 25/9/2013 کۆچی دوایی کرد.
وێنەیەکی جیهاد دڵپاک - ئەرشیف
وێنەیەکی جیهاد دڵپاک - ئەرشیف