"ئەنجوومەنی عەرەبی" پشتگیری له بهههرێمكردنی كهركووك دهكات
14 حزب و لایهنی سیاسی عهرهبی سووننهن له كهركووك
K24 - كهركووك:
چواردە لایەنی سیاسی عەرەبی لە کەرکووکدا یەکدەگرن و ئەنجوومەنێکی سیاسی عەرەبی رادەگەیەنن، یەکەم ھەنگاویشیان لەو ئەنجوومەنەدا پاڵپشتیکردنی پرۆژەی بەھەرێمکردنی کەرکووکە، عەرەبەکان دەیانەوێ دەنگیان یەکبخەن لەبەرامبەر ھێزە سیاسییەکان.
ئەو ئەنجوومەنە کار بۆ درووستکردنی ھێزێکی چەکدار دەکات لەپێکھاتەی سووننە بۆ رزگارکردنی شارۆچکەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووك کە ئێستا لە بندەستی داعشدایە.
عەرەبەکانی کەرکووك لەھەوڵی ڕێکخستنی نێو ماڵی خۆیانن، ئەم پیاوە یەکێکە لەو کەسانەی دەستپێشخەری کردووە بۆ لێکنزیك کردنەوەی عەرەبەکانی شارەکە، باس لەوە دەکات، یەکەم ھەنگاویان لە "ئەنجوومەنی عەرەبی" رێکخستنی دەنگی عەرەبەکانە بۆ بەھەرێم کردنی کەرکووك.
عەرەبەکانی کەرکووك لە ماوەی رابردوودا زیانێکی گەورەیان پێگەیشتووە بەھۆی یەكدەنگ نەبوونیان، بۆیە ئێستا دەیانەوێت سوود لەھەڵەکانی ڕابردوویان وەرگرن و ئەنجوومەنێکی سیاسیان راگەیاندووەو مەبەستیانیشە ئەو ئەنجوومەنە بکەن بەچەترێك بۆ ھەموو عەرەبە سووننەکان، بەڵام تا ئێستا بەشێکی پێکھاتەی عەرەبی شارەکە، ئامادەنین بچنە نێو ئەو ھێزە عەرەبییەوە.
زۆرینەی ئەو کەسایەتی و حزبانەی لەنێو ئەو ئەنجوومەنەدان لە ڕابردوو و ئێستایشدا دژی گەڕانەوەی کەرکووك بوونە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا قایلن بەو پڕۆژەیهی لەلایەن نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووکەوە تەرحکراوە بۆ بەھەرێمکردنی شارەکەیان.