عێراق داوای له دیپلۆماتكاره‌كانی له ئۆكرانیا كرد پشووی ساڵانه‌یان وه‌ربگرن
زیاتر له 5 هه‌زار و 500 هاووڵاتیی عێراقی له ئۆكرانیان

K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له وڵاتی ئۆكرانیا زیاتره له 5 هه‌زار و 500 كه‌س و گوتیشی: باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كیێڤ، هێڵێكی گه‌رمی بۆ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان بۆیان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به گرنگییه‌وه چاودێری دۆخی هاووڵاتییانی عێراقی له ئۆكرانیا ده‌كات و هه‌وڵ بۆ پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی ئه‌وان ده‌دات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كیێڤ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانمان و هێڵێكی گه‌رمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆیان ته‌رخان كردووه".
به گوته‌ی سه‌حاف، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئۆكرانیا كردووه، پشووی ساڵانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌لامه‌تییان پارێزراو بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌ونگاوه‌كانیان بۆ كشاندنه‌وه‌ی نێرده و دیپلۆماتكاره‌كانیان له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه و هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتییانیان، كه گه‌شتی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته تا دێت به‌هێزتر ده‌بن.
H.B