جه‌بار ياوه‌ر هۆكارى راگرتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر هۆكارى وه‌ستاندنى پرۆسه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كه‌ناڵى كوردستان 24دا، فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر ره‌تيكرده‌وه، راگرتنى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانى گه‌رميان په‌يوه‌ندى به هه‌ڕه‌شه‌ى هيچ لايه‌نێكه‌وه هه‌بووبێت.
گوتيشى: به‌داخه‌وه ئه‌و پرسه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى بۆ كراوه، هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به سنوورى جوگرافى و سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نييه و ته‌نيا بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌نگه‌ره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر بووه له‌و ناوچانه.
فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر ئاشكراشيكرد، هۆكارى راگرتنى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كان په‌يوه‌ندى به‌و ره‌وشه داراييه‌وه هه‌يه كه هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و وه‌ك چۆن سه‌دان پرۆژه له هه‌رێمى كوردستان په‌كيان كه‌وتووه و ئه‌و پرۆسه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قانه‌ش له لايه‌ن كۆمپانياى جياجياوه جێبه‌جێده‌كران و به هۆى نه‌مانى بودجه و پاره‌وه په‌كيان كه‌وتووه.