پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و دواتر سووتاندوویه‌تی
"له‌سه‌ر 25 دۆلار كێشه له نێوانیان درووستبووه"
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی میسری له ناوچه‌ی "حه‌دائیق مه‌عادی" له قاهیره، هاوسه‌ره سوورییه‌كه‌ی خۆی كوشت، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 400 جونه‌ی میسری كێشه‌یان له‌نێوان درووست بووه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "قاهیره 24"، بنكه‌ی پۆلیسی "دار ئه‌لسه‌لام" له قاهیره، له نه‌خۆشخانه‌وه له رووداوێكی كوشتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ئافره‌تێكی 30 ساڵه‌ی خه‌ڵكی سووریا به چه‌قۆ چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی كراوه‌ته ئامانج و دواتر جه‌سته‌كه‌شی سووتێنراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه، كه هاوسه‌ری ژنه‌كه به كوشتن تۆمه‌تبار كراوه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه به چه‌قۆ له ژنه‌كه‌ی داوه، ته‌واوی جه‌سته‌شی سووتاندووه، له‌كاتێكدا كێشه‌یان له‌سه‌ر 400 جونه‌ی میسری بووه، كه ده‌كاته 25.5 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.