نزار مه‌حرووس هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كات

دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق، نزار مه‌حرووس راهێنه‌ری هه‌ولێر رایگه‌یاند هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌غدا بۆ خراپی یاریگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شیاوی یاریكردن نه‌بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، له خوله‌كی 6ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، جه‌بار كه‌ریم هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌مانه گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی هه‌ولێر تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ته‌نیا 2 خوله‌كی خایاند، كاتێك شێركۆ كه‌ریم به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه كه ئه‌مه شه‌شه‌مین گۆڵی ئه‌و ئه‌ستێره كورده بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق.
دوای ئه‌و گۆڵه، شوان مامۆ كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر لێدانێكی مووشه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌مانه كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌ر ستوون كه‌وت و نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه، نزار مه‌حرووس راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رجه‌م كارته‌كانی تاقی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای فشارێكی زۆر بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بكشێنن و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
نزار مه‌حرووس هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه ئاشكرا ده‌كات
نزار مه‌حرووس راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌و یاریگه‌یه شیاوی یاریكردن نییه، گوتیشی: یاریزانه‌كانمان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه خراپه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامه‌كه تاڕاده‌یه‌ك دادپه‌روه‌رانه بوو، خاڵێكیش كه‌م نییه.
یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 22ـه‌می خولی نایابی عێراق له نێو یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی شوڕته‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووس له كۆی 7 یاری، 5 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ماوه‌ته‌وه.