دوای 5 ساڵ لە کوشتنی خوشکەکەی خۆی ئازاد کرا
خوشکەکەی ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو
K24 - هەولێر:
قەندیل بەلوچ ئەستێرەی کۆچکردووی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی 2016 لەلایەن براکەیەوە بە بیانووی لەکەدارکردنی شەرەفی خانەوادەکەیان کوژراوە و دوای سێ ساڵ زیندانی کردن براکەی بە بڕیاری دادگا ئازاد دەکرێت.
سەردار مەحمود، پارێزەری وەسیم بەلوچ هەواڵی ئازاد کردنی وەسیمی بۆ "CNN" پشتڕاست کردەوە، بەڵام هیچ وردەکاریەکی نەخستەڕوو، دادگاش تا ئێستا بڕیارەکەی بۆ رای گشتی رانەگەیاندووە.
دوای چەند رۆژێک لە کوژرانی خوشکەکەی، وەسیم بەلوچ دەستگیرکرا و دواتر دانی بەوەدا نا کە لە ماڵی خۆیان لە شاری مولتان لە پاکستان خوشکەکەی کووشتووە، لە ساڵی 2019 بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی و سزای زیندانی هەتا هەتایی درا.
کەیسی کوشتن بەناوی "شەرەف" یان "ناموس"، بە شێوەیەکی گشتی کوشتنی ژنێک یان کچێک لە لایەن کەس و کاریەوەیەتی کە پێیان وایە شەرەفی خانەوادەکەیانی لەکەدار کردووە.
هەرچەندە سێ مانگ دوای مردنی قەندیل بەلوچ، یاسادانەرانی پاکستان وەڵامی ناڕەزایی گشتیان دایەوە یاسایەکیان دەرکرد لەدژی ئە کەیسانە و یاساکە لەلایەن چالاکوانانی ماف و پارێزەرانەوە پێشوازی لێکرا.
بەڵام چالاکوانانی مافی مرۆڤ ترسی ئەوەیان هەیە یاسای کوشتن بەناوی "شەرەف"، بۆ لێخۆشبوونی وەسیم بەلوچ بەکاربهێندرێت.