مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه له 58ـه‌مین كۆنفرانسی میونشن به‌شدار ده‌بم
سه‌رۆكی حكومه‌ت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین، بۆچوونی خۆمان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره سبه‌ی له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش له ئه‌ڵمانیا به‌شدار بێت، رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه له 58ـه‌مین كۆنگره‌ی میونشن به‌شدار ده‌بم".
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: له ساتێك‌دا ئه‌و كۆنفرانسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه بێمتمانه‌ییه‌كی زۆر له‌باره‌ی ئاسایشی جیهان و ئابووری جیهان له ئارادایه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین، بۆچوونی خۆمان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو.
I’m delighted to return to Munich for the 58th @MunSecConf. We meet at a moment of great uncertainty for global security and the global economy. And I look forward to adding our voice to #MSC2022 debates -mb.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) February 17, 2022
H.B