رووسیا دووه‌م به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكایی له مۆسكۆ ده‌ركرد
رووسه‌كان وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رووسیا دووه‌م به‌رپرسی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ ده‌ركردووه.
"بارت گورمان" به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له مۆسكۆ، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ركردنی دیپلۆماتكارێكی رووس له واشنتن ده‌ركراوه.
ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی ده‌ركردنی ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی كرد و گوتی: داوا له رووسیا ده‌كه‌ین، ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان رابگرێت.
گوتیشی: ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی رووسیا ده‌كه‌ین.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "ماریا زاخارۆڤا" له رێی تێلیگرامه‌وه رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌و دیپلۆماتكاره وه‌ڵامه بۆ ده‌ركردنی دیپلۆماتكارێكی رووسیا له واشنتن، كه بێ هیچ پاساوێك ده‌ركراوه.
ده‌ركردنی ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكاییه دوای ئه‌وه دێت، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، "جۆن سولیڤان" وه‌ڵامێكی ده‌ستنووسی ئه‌مه‌ریكای له باره‌ی پێشنیازه‌كانی رووسیا سه‌باره‌ت به ئاسایشی ئه‌وروپا راده‌ستی كرملین كرد.
ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، رووسه‌كان به نیازن ئۆكرانیا "داگیر بكه‌ن" و هێرشی رووسه‌كان له "ئان و ساتدایه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جۆ بایدن" به‌ر له‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌ره‌و ویلایه‌تی "ئۆهایۆ" به‌جێبهێڵێت، گوتی: مه‌ترسی له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا "زۆر جدییه".

"بایدن" گوتیشی: ره‌نگه هێرشه‌كه‌ی رووسیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رووبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به نیاز نییه" په‌یوه‌ندی به هاوتا رووسه‌كه‌ی، "ڤلادیمێر پوتن"ـه‌وه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "بایدن" گوتی: هه‌موو ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌رده‌ستمان كه‌وتوون، "به‌ڵگه‌ن" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووسه‌كان ئاماده‌ن بچنه ناو خاكی ئۆكرانیاوه.
پێشتر "بایدن" چه‌ند جارێك هۆشداری دابوو له مه‌ترسی داگیركردنی ئۆكرانیا له لایه‌ن رووسیاوه.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" دڵنیایی داوه، كه به نیاز نییه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
