به به‌شداری مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستپێده‌كات
وا بڕیاره كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ له ئه‌ڵمانیا، به به‌شداری 40 سه‌رۆكی جیهان و 100 له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان، كۆنفراسی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ خولی 58ـمینی كۆنفرانسی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكا تێدا به‌شدارن .
لەو کۆنفرانسەدا، بڕیاره مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.
هەڕەشەی تیرۆر، دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان دەبێت.
وا بڕیاره كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكه‌ن.