مەسرور بارزانی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان دەبێت
مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر
رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهانی هەبێت.
له‌و دیدارانه‌دا، وێڕای په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بایه‌خی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بنبڕكردنی تیرۆر له عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
دوێنێ 18/2/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن بە بەشداری نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووەوە. دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لە پەراوێزی یەکەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا لە میونشن، لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کرده‌وە.
دوێنێ 18/2/2022، 58ـمینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتان بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کردووە.