له هه‌ولێر دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دیداره‌كه به سپۆنسه‌ری كوردستان24 بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ولێر له رۆژی جیهانی زمانی دایك، دیداری زمانی دایك به سپۆنسه‌ری دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، ماڵی وه‌فایی به سپۆنسه‌ری ده‌زاگای میدیای كوردستان24 دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه ده‌بات.
بڕیاره دیداره‌كه كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هۆتێل "چوارچرا" له هه‌ولێر ده‌ستپێبكات و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت، له پانێلی رۆژی یه‌كه‌مدا "یادكردنه‌وه‌ی مه‌سعود محهحمهد"، به به‌شداریی د. شیلان عومه‌ر، د.له‌زگین چالی و د. فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌رێم عوسمان پانێله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له رۆژی دووه‌مدا به ناساندنی كتێب، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ره‌خنه‌یی، به‌راوردی ئه‌ده‌بی و راستنووسی دیداری زمانی دایك به‌رده‌وام ده‌بێت، له رۆژی سێیه‌میشدا پانێلی كوردستانی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پانێله‌كه ده‌بێت و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، د. عه‌بدولره‌حمان ئاداك، جان دۆست و د. به‌ختیار سه‌جادی به‌شداری له پانێله‌كه ده‌كه‌ن.

ساڵانه له رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا چالاكی ئه‌ندام ده‌درێت و زمانی دایك به گرنگییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار رۆژی جیهانی دایك له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1999 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه دیاریكرا و رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێك بۆ زمانی دایك ده‌ستنیشانكرا.