سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه

"هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات"

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه
سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوبات له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووە‌وه‌.

لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت لە گەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا 
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا 
سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه
سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه
Fly Erbil Advertisment