فه‌ره‌نسا داوا له خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات ئۆكرانیا به‌جێبهێڵن
ئه‌و فه‌ره‌نساییانه‌ی ئێستا له هه‌رێمه‌كانی "خاركێڤ، لوگانسك و دونیسك"ن، پێویسته به په‌له ده‌ربچن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به په‌له ئۆكرانیا به‌جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شتكردنی فه‌ره‌نساییه‌كانی نوێكرده‌وه.
له رێنماییه نوێیه‌كاندا هاتووه: ئامۆژگاری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسایی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و فه‌ره‌نساییانه‌ی ئێستا له هه‌رێمه‌كانی "خاركێڤ، لوگانسك و دونیسك"ن، پێویسته به په‌له ده‌ربچن.
وه‌زاره‌ته‌كه داوایشی كردووه، هیچ فه‌ره‌نساییه‌ك گه‌شت بۆ ئۆكرانیا نه‌كات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به هۆی ئه‌و گرژیانه‌ی له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا هه‌ن، پێویسته هیچ فه‌ره‌نساییه‌ك روو له ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا نه‌كات.
پێشتریش ئه‌ڵمانیا داوای له هاووڵاتیانی كردبوو به په‌له ئۆكرانیا به‌جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری دابووه خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئۆكرانیا نه‌كه‌ن.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا، "لوفتهانزا" ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، بڕیاری دا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ئۆكرانیا له دووشه‌ممه‌وه رابگرێت.
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی، ته‌نیا گه‌شتی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه بۆ شاری "لڤیڤ"ی خۆرئاوای ئۆكرانیا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا، "ئێر فرانس" رایگه‌یاندووه، جارێ گه‌شته‌كانی بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رچاوه: AFP
وه‌رگێڕانی: ئ.ڕ