كۆمپانیایهك 16 ساڵ لهسهریهك یەکەم پڕفرۆشترین ئامێری تهلهڤزیۆنه
توانیویەتی زۆرترین ئامێری تەلەڤیزیۆن بفرۆشێت
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای سامسونگی کۆریای باشوور، کە تایبەتە بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییان، بۆ 16ـەمین ساڵ لەسەریەک لە 2021 وەک یەکەم پڕفرۆشترین ئامێری تەلەڤزیۆن پارێزگاری لە پێگەکەی دەکات. سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناش توانیویەتی زۆرترین ئامێری تەلەڤزیۆن بفرۆشێت.
بە گوێرەی داتاکانی ئۆمدیا بۆ توێژینەوەی بازاڕ، سامسونگ لە 2021 کۆنترۆلی سەدا 29.5ـی بازاڕی تەلەڤزیۆنی لەسەرتاسەری جیهان کردووە.
سەرەڕای ئەوەی بە هۆی دروستبوونی کێشە لە گواستنەوەی جیهانی، هەناردەکردنی تەلەڤزیۆنی سامسونگ لە 2021 نزیکەی 210 ملیۆن دانە بووە، لە کاتێکدا لە 2020 نزیکە 217 دانە بووە.