ئانچیلۆتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوده‌تایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هانده‌ران دایه و شه‌وی رابردوو خه‌ریك بوو كودتای به‌سه‌ردا بكرێت.
ریال مه‌درید دوای شكسته‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان گه‌ڕایه‌وه لالیگا و له دوایین یاریی خۆی شه‌وی رابردوو به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی برده‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید له نیوه‌ی یه‌كه‌م نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك له ئالاڤێس بكات، خه‌ریك بوو ئه‌م دۆخه ڕق و كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید به دوای خۆیدا بێنی و له دژی ئانچیلۆتی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بكه‌ن، له كاتی یارییه‌كه‌شدا هانده‌ران چه‌ندان فیكه‌ی ناڕه‌زاییان له دژی راهێنه‌ر و یاریزانه‌كان لێدا، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م ئانچیلۆتی فریای خۆی كه‌وت و 3 گۆڵیان تۆمار كرد و راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه رزگاری بوو كه خه‌ریك بوو بكرێته سه‌ری.
یانه‌ی ریال مه‌درید له مانگی داهاتوو له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازدایه، كاتێك له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.