بە وێنە.. پوتین ئۆپەراسیۆنی Zـی دەستپێکرد
کۆتا ئامادەکاریەکانی جەنگ لە تەواوبووندان
K24 - هەولێر:
هێزێکی سەربازی رووسیا کە ئۆتۆمبێل و تانکەکانیان بە رەنگی سپی پیتی Zـیان لەسەر نووسرابوو، بەرەو سنووری ئۆکرانیا بەڕێکەوتن.
چوونی هێزێکی سەربازی دیکە بەرەو سنوورەکانی ئۆکرانیا، ئاماژەیەکی دیکەی روودانی شەڕ و داگیرکاریە لەلایەن رووسیاوە، ئەو زرێپۆش و تانکانەی ئەمجارە بەرەو سنوورەکانی ئۆکرانیا بەڕێکەوتن، بە رەنگی سپی پیتی Zـیان لەسەر نووسرا بوو، ئەمەش لەپێناو ناسینەوەی یەکدی لەکاتی دەستپێکردنی شەڕدا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بە وێبسایتی "The Sun"ـی راگەیاند، ئەمە ئاماژەی ئەوەیە کە کۆتا ئامادەکارییەکانی جەنگەکە لە تەواوبووندان.
سەرچاوەکە گوتیشی "ئۆکرانیا هەمان جۆری تانک و زرێپۆشیان هەیە، بۆیە دەیانەوێت لەکاتی شەڕدا هێزەکانی خۆیان بناسنەوە."
H.H