حەشارگەیەکی داعش لە کەرکووک دۆزرایەوە
لە باشووری کەرکووکە
K24 - هەولێر
حەشارگەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک دۆزرایەوە و چەند حەشارگەیەکی دیکەش، لە پارێزگای سەڵاحەدین تۆپبارانکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، بە پاڵپشتی یەکەیەکی هێزی دەزگای هەواڵگری و تیمی ئەندازەیی هەڵگرتنەوەی مین و پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی، پرۆسەیەکی ئەمنییان لە وادی کەرحە و ئەبو خەناجر، لە باشووری کەرکووک ئەنجامدا و حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان دۆزییەوە".
هاوکات چەند حەشارگەیەکی دیکەش، لە سنووری سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تۆپبارانکران.