بە وێنە.. یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت
ئەجێندای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2022 دەخرێتەروو
![یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لە مۆسکۆ، فۆتۆ: خۆشەوی موحەمەد](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Feb-2022/1645432082HH5.jpg)
K24 - مۆسکۆ:
بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتین و د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یازدەهەمین دیداری یانەی ڤاڵدای بە ھەماھەنگی لەگەل پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
ئەمرۆ دووشەممە (21ی شوبات/فەبرایەری 2022) لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بە ئامادەبوونی میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، یازدەهەمین دیداری یانەی ڤاڵدای بە ھەماھەنگی لەگەل پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
![یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لەمۆسکۆ، فۆتۆ: خۆشەوی موحەمەد](/images/Feb-2022/1645432103HH3.jpg)
د. هێمن هەورامی، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 گوتی: "خودی بەشداری هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکان و خستنەرووی رووانگەی هەرێمی کوردستان لەکۆی ئەو هاوکێشانەی لەسەر ئاستی ناوچەکە و پەیوەندی بە رووسیا و سیاسەتی رووسیا لە ناوچەکە هەیە، بۆ ئێمە گرنگە کە راستەوخۆ لە زمانی خۆمانەوە باس لە گۆڕانکاریە ئەمنیەکان و کێشە و گرتفەکان بکرێت."
کۆڕبەندەکە لەژێر ناوی "رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لێک نزیکبوونەوەی ستراتیژی و تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان"
لەم دیدارەدا میخایل بەگدانۆڤ، ئەجێندای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "ئەولەویەتی بۆ ساڵی 2022" دەخاتەروو.
له كۆنفرانسهكهدا، 90 بەرپرس ئهكادیمی و شارهزای وزە و پەیوەندییە نێودهوڵهتیێەکان لە 25 وڵاتەوە بەشدارن.
![یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لەمۆسکۆ، فۆتۆ: خۆشەوی موحەمەد](/images/Feb-2022/1645432124HH2.jpg)
![یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لەمۆسکۆ، فۆتۆ: خۆشەوی موحەمەد](/images/Feb-2022/1645432254HH4.jpg)