لە 16 ساڵدا زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە

لیستی پڕۆژەکان بڵاوکرایەوە
دیمەنێکی شاری هەولێر - فۆتۆ: AFP
دیمەنێکی شاری هەولێر - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌  له‌ رێکەوتی2006/8/1ى زایینییه‌وه‌ تا 2022/2/20 له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێدراوه‌، ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سەربەخۆکانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به‌ پارێزگای هه‌ولێر و له‌ ماوەى ئەو 16 ساڵە مۆڵەت دراوەتە 460 پڕۆژە بە بڕى 38 ملیار دۆلار، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:

66 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی

4 پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان

37 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی

115 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی

5 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری

93 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن

3 پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه

22 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن

16 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ

92 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون

3 پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری

3 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی

هەروەها له‌ پارێزگای سلێمانی، 228 پڕۆژە بە بڕى 16 ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار، له‌ ڕێکەوتی 1/8/2006ى زایینییه‌وه‌ تا 20/2/2022 ته‌واوی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێدراوە کە  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابەش کراون:

45 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی

5 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی

72 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی

7 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری

21 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری

3 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن

8 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن

7 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ

44 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون

10 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی

له‌ پارێزگای دهۆكیش به‌ بڕی 6 ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌  280 پڕۆژە كراوه‌ کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردوون:

51 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى

19 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی

67 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی

3 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری

65 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری

14 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن

11 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ

38 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون

16 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى

لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم 16 ساڵە 17 ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەمشێوەیەن:

2 پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى

له‌ ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره‌ و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، 18 پڕۆژەن‌ کە بە هۆیانەوە 300 ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:

7 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى

2 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى

4 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون

4 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن

پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى

له ‌ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش  به‌ بڕی زیاتر له‌ 700 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان كراوه‌ و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە‌:

14 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى

2 پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى

3 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى

4 پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى

9 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون

2 پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى

بۆ بینینی وردەکاری زیاتر لێرە کلیک بکە