شه‌رع: ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده په‌كخراوه

سه‌رۆكی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندیی سوه‌یدا و كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شقه؛ ده‌شڵێت، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده په‌كخراوه.
هه‌ینی، 12ـی ئه‌یلوولی 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر باكووری سووریا داوای دابه‌شبوون بكات، زیان به توركیا و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. گوتیشی، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌كخراوه. هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی كوردی سووریا ناكات.
ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی له‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیكاته گۆڕه‌پانی ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران. ده‌شڵێت، به‌رژه‌وه‌ندیی سوه‌یدا و كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شقه.
سه‌رۆكی سووریا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه دانوستانی ئه‌منییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه. له باره‌ی ئێرانیشه‌وه، گوتی، پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌میشه‌یی نییه.