هەولێر بە پێنج پارکی گەورە سەوزتر دەکرێت
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێنج پارکی گەورە لە ناوەندیی شاری هەولێر دروست دەکرێن و زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازیش دەچێندرێن و ڕێژەی سەوزایی و دار و باخچەکانیش زیاتر دەکرێن.
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، ئەم هەنگاوە لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شارە، لە ناوەندیی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارکی گەورە، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا محەممەد کەمال باسی ئەو پارکە تازانە دەکات، کە ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر زیاد دەکەن.