مه‌لا به‌ختیار: بڕیاری دادگای فیدراڵ له‌م كاته‌دا شه‌ڕفرۆشتنه
داوا له حزبه‌كه‌ی ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ پرسی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی پێكبهێنێت.. "نامهییهكی فه‌رمیم به هه‌موو به‌ڵگه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به مه‌كته‌بی سیاسی كردووه"

K24- هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدراڵ له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز له‌م ئانوساته‌دا شه‌ڕفرۆشتنه به هه‌رێمی كوردستان و گوتیشی: "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه، پشت به ده‌قه یاساییه‌كان ببه‌ستێت و لیژنه‌یه‌كی ناوخۆیی و جیهانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنێت".
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵ دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر باس له نه‌وتی ده‌رهێنراو به‌ر له رووخانی رژێمی پێشوو بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هیچ نه‌وتێك به‌ر له‌و واده‌یه ده‌رهێنا بێت، ئه‌وا پێویسته بیداته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا بڵێت نه‌وتی ده‌رنه‌هێنراوی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی هی منه و هه‌رێم بۆی نییه ده‌ستی بۆ ببات، وا پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌ك به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌وه‌ی بۆچی هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی به‌شداری له كۆنفرانسی میونشندا نه‌كردووه، مه‌لا به‌ختیار گوتی: له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌سه‌كان بانگهێشتكراون، نه‌ك لایه‌نه‌كان، له‌كاتێكیشدا كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ته به بابه‌تی ئه‌منی و ئێمه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانمان هه‌یه و ئه‌وان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌وان له كۆنفرانسه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمیان كرد.
مه‌لا به‌ختیار دووباره گه‌ڕایه‌وه سه‌ر لێكه‌وته‌كانی بڕیاری دادگای فیدراڵ و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان تیمێكی پسپۆڕان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی پێكبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی ئابووریی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به پڕۆژه دابڕێژێت و رای گشتیی كوردستان و جیهانی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته بابه‌ته‌كه بۆ رای گشتی روون بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به وه‌ڵامێك بۆ هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رهێنان و بهبازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وت له‌ئارادان.
گوتیشی: پێویسته هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا پشت به ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان ببه‌ستێت، چونكه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها به ره‌تكردنه‌وه ناكرێت، وه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه، "بڕیاری دادگای فیدراڵ له‌و ئان و ساته‌دا شه‌ڕفرۆشتنه و له‌كاتێكدا عێراق پڕه له كێشه‌ی جۆراوجۆر و تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه پێویست بوو له بری ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌مجۆره، دادگا جارێ بیری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه بكردبایه‌وه".
له‌باره‌ی فرۆشتنی غازی هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌لا به‌ختیار گوتی: پێویسته فڕۆشتنی غاز ببێته هۆكاری سه‌قامگیری و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، له گه‌ڵ عێراقیش ده‌بێت رێگه یاساییه‌كانی باشتر بدۆزینه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به بابه‌تی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌و نامه‌یه‌كی فه‌رمیی به هه‌موو به‌ڵگه‌كانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ناردووه و له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی دانیشتووه و روونكردنه‌وه‌ی پێداوه، ئێستاش چاوه‌ڕێ ده‌كات مه‌كته‌بی سیاسی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنێت، به‌ڵام وه‌ك گوتی: ئێستا چه‌ند كێشه و پرسێكی دیكه له ئارادان، بۆیه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه دهستیانپێنهكردووه.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌خیار له رێگه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌وه داواشی له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كرد، گرنگی به بابه‌تی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی بده‌ن، چونكه كه‌یسێكی مه‌ترسیداره و گوتیشی: "ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكنه‌هێنرا، له‌كاتی گونجاو‌دا خۆی له رێگه‌ی دادگاوه ئه‌م كه‌یسه ده‌جووڵێنێت".
H.B