ماكرۆن داوای ده‌ستبه‌جێی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا ده‌كات
هۆكاره‌كه‌ی ئاڵۆزتربوونی گرژییه‌كانی تایبه‌ت به ئۆكرانیایه
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی ئێلیزێ "سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا" رایگه‌یاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان داوای له ئه‌نجومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا كردووه، هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئۆكرانیا كۆببنه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی كرملین، كه رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پوتن به ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای راگه‌یاندووه، مه‌رسوومی داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك واژۆ ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پوتن سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیای كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی پرسی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكیان به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، كه تا ئێستاش مۆسكۆ ئه‌و دوو كۆماره به خاكی ئۆكرانیا ده‌زانێت.
ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه پشتیوانی‌یان له بیرۆكه‌ی داننان به هه‌ردوو كۆماره‌كه‌دا نیشاندا.
H.B