یه‌كێتی ئه‌وروپا داننانی رووسیا به‌ هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك ئیدانه‌ ده‌كات

"له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به‌ هه‌موو توانایه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌وه‌ستینه‌وه‌"

جۆزێپ بۆرێل، كۆمسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا
جۆزێپ بۆرێل، كۆمسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24- هه‌ولێر:

جۆزێپ بۆرێل، كۆمسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌یان بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ داننان به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆڤانسك ئیدانه‌ ده‌كات.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، بۆرێل نووسیویه‌تی: "داننان به‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی جوداخواز له‌ ئۆكرانیا پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌لامه‌تی خاكی ئۆكرانیا و رێككه‌وتنی مینسكه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوبه‌شه‌كانی به‌ یه‌كگرتوویی و به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌".

ئه‌مشه‌و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومی داننان به‌ هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكی واژۆ كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی ئه‌وروپای به‌دوای خۆیدا هێنا.

H.B