وەزیری دەرەوەی سووریا: رێگە نادەین وڵاتانی رۆژئاوا کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن

"کوردەکان بەشێکی دانەبڕاون لە خەڵکی سووریا"

K24 - مۆسکۆ

فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، لە مۆسکۆ رایگەیاند "کوردەکان بەشێکی دانەبڕاون لە خەڵکی سووریا، دیمەشق رێگە نادات وڵاتانی رۆژئاوا، کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن".

وەزیری دەرەوەی سووریا، گوتی: "کوردەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا، بۆیە رێگەنادەین وڵاتانی رۆژئاوا، مەینەتییەکانی کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن، گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنەکانی کورد هەبووە، بەڵام دواتر پێچەوانە هەڵسوکەوت دەکەن، ئەمەش لەژێر گوشاری ئەمەریکاییەکان، ئێمە کێشەمان لەگەڵ بەشێک لەو لایەنانە هەیە، کە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردی سووریا ناکەن، سووریا وڵاتێکی بچووکە و بەرگەی دابەشبوون ناگرێت، دۆخی ناوچەکەش رێگە بەمە نادات".