زیدان ره‌فزێكی له ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه پێگه‌یشت
ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زینه‌دین زیدان، په‌یوه‌ندی به بریكاره‌كانی ئیدین هازاری یاریزانی چێڵسییه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و مه‌درید كۆچ بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ریكاری هازارد وڵامی داوایه‌كه‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه داوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوون كه هازارد له‌م هاوینه بۆ هیچ یانه‌یه‌ك ناڕوات له چێڵسی ده‌مێنێته‌وه.
ئیدین هازاردی به‌لجیكی له دوایین لێدوانی‌دا كه له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیادا بڵاو بۆته‌وه، سووربوونی خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له یانه‌ی چێڵسی دووپات كردۆته‌وه، ده‌شڵێت: من له ئێستا و له پێشتریش له‌سه‌رده‌می مۆرینهۆ داوای رۆیشتنم له یانه‌ی چێڵسی نه‌كردووه.
هازارد گوتیشی: من پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵ مۆرینهۆدا هه‌بووه و هه‌رگیز داوای دوورخستنه‌ویه ئه‌م راهێنه‌ره‌م نه‌كردووه.