دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەستیپێکرد
لەبارەی دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بڕیار دەدات
K24 – بەغدا
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد.
رۆژی 9/2/2022، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ژمارەیەک کەسی دیکە خۆیان بۆ پۆستەکە پاڵاوتووە، لەنێویاندا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
دوای بڕیارەکە پەرلەمانتارێک بەناوی باسم خەشان، تانەی لە بڕیارەکەدا و بە نایاسایی ناوبرد.