دانا جه‌زا: پێگه‌ی دادگای فیدراڵی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوورییه، نه‌ك بڕیاردان
"بۆنی سیاسه‌ت له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دێت"

K24 – هه‌ولێر:
دانا جه‌زا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیكردن به ده‌قی ده‌ستووری و یاساییشه‌وه بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ئه‌سته‌م بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و دادگایه چه‌ندین بڕیاری له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ده‌ستوور داوه.
دانا جه‌زا، گوتی: پێشبینیكردن بۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دووباره خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به ده‌قی یاسا و ده‌ستووریشه‌وه ئه‌سته‌م بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی دادگای فیدراڵی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوورییه، نه‌ك بڕیاردان.
گوتیشی: دادگای فیدراڵی پێشتر چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه، كه هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه تا پاڵپشتی بكات، هه‌ر وه‌كو بڕیاره‌كه‌ی بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران، له په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاماژه‌ی پێنه‌كردووه، ته‌نیا باس له‌وه كراوه، به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری، بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه، كه به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی پێشتر له هه‌موو فلته‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌ڵگه‌ی تاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ تێپه‌ڕبووه، له دادگای كه‌رخیش ئه‌ستۆپاكی پێدراوه و بێتۆمه‌ت ده‌رچوو، به‌ڵام له دادگای فیدراڵی جۆرێكی دیكه بوو.
ئه‌و ئەندامه‌ی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆنی سیاسه‌ت له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م دواییه له‌كاتێكی نه‌گونجاو بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه له‌كاتێكدا دراوه، كه پێشتر له ساڵی 2012 و له ساڵی 2019 یاسای نه‌وت و گاز ورووژێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادده‌كانی (110، 112 و 115) ده‌ستووری عێراق به روونی مافی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و گازی به هه‌رێمی كوردستان داوه.
دانا جه‌زا روونیكرده‌وه، دووباره ده‌رگا كردنه‌وه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، دادگای فیدراڵی به‌ربه‌ستی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ش درووستكردووه، هیچ مادده‌یه‌كی یاسایی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌توانێت بڕیارێكی وا ده‌ربكات.
روونیشكرده‌وه، به گوێره‌ی ده‌ستوور، خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار 3 رۆژه، بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 30 رۆژه، كه له‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕبوو، ده‌ستوور ده‌قێكی بۆ ئه‌مه نییه، ده‌ستوور هیچ ماوه‌یه‌كی بۆ دوای ئه‌وه ماوه‌یه دانه‌ناوه، له‌كاتێكدا پاڵێوراوانی پێشوو نه‌یانتوانی ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه و په‌رله‌مانتاران بهێننه ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، تا پاڵپشتییان بكه‌ن و پڕۆسه‌كه رێچكه‌ی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
دانا جه‌زا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ناكرێت عێراق له‌م چه‌قبه‌ستووییه بمێنێته‌وه، ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و دواتر حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ده‌رگا كردنه‌وه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆ رزگاربوونی وڵاته له‌و چه‌قبه‌ستووییه.