به‌رهه‌ڵستكارێكی سلۆڤاكیا: پوتن ئاشتی ده‌وێت
ئۆكرانیا رووسیای هه‌راسان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌ڵستكارێكی سلۆڤاكیا له رێی فه‌یسبووكه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پوتن له وتاره‌كه‌یدا باسی كرد، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه سه‌رۆكی رووسیا ئاشتی ده‌وێت و ئه‌وه خۆرئاواییه‌كانن ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر رووسیا.
له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات، كه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مۆسكۆ بوو، هه‌ستی نه‌یارێتی بۆ رووسیا په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی دژ به خۆرئاواش به‌رده‌وام بڵاوده‌بنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له راستیی و درووستیان دڵنیایی هه‌بێت. هه‌موو ئه‌مه له كاتێكدا رووده‌دات، كه قه‌یرانی ئۆكرانیا ئاڵۆزتر بووه.
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، كه باسی له مێژووی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا ده‌كرد، لوبوس بلاها، ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی چه‌پی به‌رهه‌ڵستكار گوتی: من بڕوام وایه پوتن ئاشتی ده‌وێت.
ئه‌و، كه زیاتر له 170 هه‌زار كه‌س له فه‌یسبووكه‌وه لایكیان كردووه، گوتیشی: ئۆكرانیا رووسیای هه‌راسان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات و خۆرئاواییه‌كان ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر رووسیا.
هه‌روه‌ها گوتی: وڵاته‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و هه‌ستی نازیی بوونی نوێ گه‌شه‌ی كردووه و ترس له فراوانخوازی رووسیا هه‌یه و گه‌نده‌ڵی بڵاوبووه‌ته‌وه.