كاتی كه‌وتنی پایته‌ختی ئۆكرانیا له‌سه‌ر ده‌ستی رووسه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
واده‌كه به كاتژمێر دیاریكراوه.. "توانا به‌رگرییه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناوده‌برێن"
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری نیوزویك له‌سه‌ر زاری سێ به‌رپرسی پله باڵای ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كه‌وێت و دواتر توانا به‌رگرییه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناوده‌برێن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه كه نه‌یانویست ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكرێت، جه‌ختیان كرده‌وه، هێزه‌كانی رووسیا هێزه‌كانی ئۆكرانیا گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی 96 كاتژمێردا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، دواتر كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی توانا به‌رگرییه‌كانی كیێڤ ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌ستپێكردنی كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌تی له هه‌رێمی دۆنباسی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا راگه‌یاند.
سه‌رۆكی رووسیا گوتی: "دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت رێكاری ده‌ستبه‌جێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرینه‌به‌ر.. كۆماری دۆنیتسكی میللی بۆ هاوكاریكردنیان په‌نای بۆ رووسیا هێناوه. به‌گوێره‌ی به‌شی 7 له مادده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا و له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردن به په‌یماننامه‌كانی دۆستانه، كه په‌رله‌مانی رووسیا بۆ ئاڵوگۆڕی پشتیوانی له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانی دۆنیتسك و لۆهانسك په‌سه‌ندی كردووه، بڕیارمدا ده‌ست به كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌ت بۆ به‌رگریكردن له دۆنباس بكه‌ین".
پوتن دووپاتیكرده‌وه، "پلانی رووسیا داگیركردنی ئۆكرانیا له‌خۆ ناگرێت، به‌ڵكو مۆسكۆ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و وڵاته له‌چه‌ك داماڵێت".
H.B