سه‌رۆك كۆمارى ئه‌بخازيا بۆ كوردستان 24: كورد مافى خۆيه‌تى ده‌وڵه‌تى هه‌بێت
رۆڵی كورد له جه‌نگی دژی تیرۆردا به‌رز ده‌نرخێنێت
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، رائوول جومكۆڤیچ خاجیمبا سه‌رۆك كۆماری ئه‌بخازیا، رۆڵی كورد له جه‌نگی دژی تیرۆردا به‌رز ده‌نرخێنێت و له باره‌ى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، رایگه‌یاند، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه، به‌و چه‌شنه‌ی له یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جێگیره و هه‌رچی له‌مه‌ش به‌ده‌ر بگوتر‌ێت، نادروسته.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌بخازیا گووتیشی: ئێمه هیچ ئاسته‌نگێكمان له پێش نییه بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له ته‌ك وڵاتان، هیوا‌خوازم له ته‌ك ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، بتوانین په‌یوه‌ندی درووست بكه‌ین.