فراكسیۆنی گۆڕان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم بڕیارێكی سیاسییه‌

"ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌"

K24 - هه‌ولێر:

گولستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی هه‌رێم بڕیارێكی سیاسییه‌.

گولستان سه‌عید له‌ وتاری ده‌ستپێكی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان پێمانوایه‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی هه‌رێم بڕیارێكی سیاسییه‌، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێمانوایه‌ ده‌ستپێكی خاڵی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا،‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی مایه‌ی نه‌هامه‌تیی و قه‌یرانی داراییه‌.

 

Fly Erbil Advertisment