"هێرشێکی رووسیا بۆ سەر کیێڤ شکستی هێنا"

بەشێکی شارێکی ئۆکرانیا لەژێر گەمارۆ دایە

سوپای رووسیا لە ناو خاکی ئۆکرانیا - فۆتۆ: رۆیتەرز
سوپای رووسیا لە ناو خاکی ئۆکرانیا - فۆتۆ: رۆیتەرز

K24 – هەولێر

بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند، هێرشێکی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا شکستی هێنا.

رۆژنامەی واشنتن پۆست، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشێکی سوپای رووسیا کە کاروانێکی گەورەی سەربازیی بوو بۆ سەر کیێڤ، شکستی پێهێنرا.

هاوکات سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆل ئاماژەی بەوەداوە، بەندەری ستراتیژی شارەکە لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەژێر گەمارۆ دایە، داوای دروستکردنی رێڕەوێکی مرۆیی دەکات.

ئەمڕۆ هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێی نایە 10 رۆژ، بەگوێرەی زانیارییەکان سوپای رووسیا بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکردووە، لەناویاندا شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 4/3/2022، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه‌، دانوستانه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ له‌ ئۆكرانیا مه‌حاڵه‌، ته‌نها له‌ حاڵێكدا نه‌بێت كه‌ "هه‌موو داواكارییه‌كانی رووسیا جێبه‌جێ بكرێن".