ئێران گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی شاره‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

شاری مووشه‌كی ئێران له‌ ژێر زه‌وی ببینه

شاری مووشه‌كی ئێران له‌ ژێر زه‌وی
شاری مووشه‌كی ئێران له‌ ژێر زه‌وی

K24 - هه‌ولێر:

هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران دوو بنكه‌ی مووشه‌ك و درۆنی له‌ ژێر زه‌وی له‌ چوارچێوه‌ی نمایشێك به‌ ئاماده‌بوونی لیوا حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، ئاشكرا كرد.

سوپای پاسدارانی ئێران شارێكی پڕ له‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ژێر زه‌وی نمایش ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ دیاریبكات.

پێكهاته‌ی سوپای ئێران بریتییه‌ (ئارتش)، (پاسداران) و (هێزی رزگاركردنی یاسا) ناسراو به‌ ناجا، كه‌ ژماره‌ی هه‌مووان بریتیین له‌ 610 هه‌زار سه‌رباز، جیا له‌ 350 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئێرانییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كاریان ده‌هێنێنن، دروستكراوی ئه‌مه‌ریكا و رووسیایه‌، جیا له‌وه‌ی به‌شێكی زۆریشی له‌ ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌مهێنراون.

سیستمی چه‌كی درۆن و مووشه‌كی بالیستی له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ گوێره‌ی یاسا و رێكه‌وتنه‌كان رێگه‌ پێنه‌دراون، له‌ ئێستادا تاران له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌وه‌ له‌ ژنێڤ له‌ گفتوگۆدایه‌، له‌و كاته‌دا ئێران كۆگایه‌كی پڕ له‌ فڕۆكه‌ و مووشه‌ك و درۆن نمایش ده‌كات.